نه‌وه‌ی سێیه‌می مانگی ده‌ستكردی ستار لینک (V3) | پێشکەشکردنی ئینته‌رنێتی گێگابیتی
ئه‌م مانگه ده‌ستكرده گه‌وره‌ترن له نه‌وه‌كانی پێشووتر و هۆكاره‌كه‌شی توانای زیاترییه‌تی. هه‌ر مانگێك نزیكه‌ی ٢ تۆن كێشی هه‌یه و ته‌نها به ستارشیپ هه‌ڵده‌فرێت.
نه‌وه‌ی سێیه‌می ستار لینك ده‌توانێت بۆ یه‌كه‌مجار ئینته‌رنێتی گێگابیتی پێشكه‌ش بكات و به باندی 1 تێرابیت له چركه‌یه‌كدا، تا 20 ئه‌وه‌نده‌ی توانای نه‌وه‌ی پێشوو هه‌یه. پێشبینی ده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ یه‌كه‌م كۆمه‌ڵی ڕاسته‌قینه له‌م مانگه ده‌ستكرده هه‌ڵبدرێت.
ستار لینك مه‌به‌ستیه‌تی 30 هه‌زار مانگی ده‌ستكرده‌ى V3 له مه‌داره‌كه‌دا دابنێت؛ ئه‌م هه‌نگاوه ده‌توانێت ببێته هۆی زیادكردنی تواناى تۆڕی جیهانی، كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی پلانه‌كان و پێشكه‌شكردنی خێرایی زۆر زیاتر.