بەهێزکردنی داهاتووی ژیریی ده‌ستكرد به 40 ملیار دۆلار لەلایەن BlackRock، Nvidia و Microsoft
كۆمه‌ڵێكی زۆری وه‌به‌رهێنه‌ره به‌هێزه‌كان، له‌وانه بلاك ڕۆك، مایكرۆسۆفت و ئه‌نڤیدیا، گرێبه‌ستێكی مه‌زنیان ئه‌نجامدا به بڕی ٤٠ ملیار دۆلار بۆ كڕینی ئه‌لێیند ده‌یتا سێنته‌رز، كه كۆمپانیایه‌كی پێشه‌نگی ئه‌مریكییه و به‌ڕێوه‌به‌ری نزیكه‌ی 80 ناوه‌ندی زانیارییه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
ئه‌م هه‌نگاوه ستراتیژییه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه كۆتایی هات، ئامانجی ئه‌وه‌یه كه ژێرخانێكی گرنگی كۆمپیوته‌ر بۆ پێشخستنی ته‌كنه‌لۆژیای ژیریی ده‌ستكرد به‌هێز بكات. ئه‌م ڕێككه‌وتنه یه‌كه‌م مامه‌ڵه‌یه بۆ “هاوبه‌شیكردنی ژێرخانی ژیریی ده‌ستكرد”، كه ساڵی ڕابردوو دامه‌زراوه، و لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كان وه‌ك سندوقی MGX ی ئه‌بوزه‌بی و پڕۆژه‌ی xAI ی ئیلۆن ماسك له پشتگیریكه‌رانی دیاری ئه‌م كۆمپانیایه‌ن.