له گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌دا بۆ دوکتۆری نوێ، تیمێك له توێژه‌رانى ئوسترالیا سه‌ركه‌وتوو بوون له دروستكردنی پرۆتینه‌كان به یارمه‌تی زیرەکی ده‌ستكرد كه توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌كتریای به‌ره‌نگاری ئه‌نتی بایۆتیك، وه‌كو E. coli — ئه‌وه‌ش ته‌نها له چه‌ند چركه‌یه‌كدا.
پرۆسه‌یه‌ك كه پێشتر ساڵانێكی زۆری ده‌ویست، ئێستا به‌هۆی پێشكه‌وتن له ئه‌لگۆریتمه‌كانی (ژێنه‌ریتیڤ) و فێربوونی ئامێری، له كه‌متر له كاتدا بەردەست دەبێت.
پلاتفۆڕمه‌كه كه له‌لایه‌ن ئه‌م تیمه زانستییه‌وه په‌ره‌ی پێدراوه، نه‌ك ته‌نها خێرایی دیزاینى به‌رزكردۆته‌وه به‌ڵكو بۆ به‌كارهێنان له ئاستێكى فراوانتریش ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه — هه‌نگاوێكى گه‌وره له ڕێگای دیموكراتیزه‌كردنی دیزاینی پرۆتین و خێراكردنی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێشكه‌وتوو.
ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه نوێیه ده‌توانێت ده‌روازه‌یه‌كی نوێ بكاته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى شێرپه‌نجه و ته‌نانه‌ت نه‌خۆشیه سەختەکانیش.