له گۆڕانكارییه‌كی گرنگ له جێگای ڕكابه‌ری زیرەکی ده‌ستكرد، یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه باڵاكانی ئه‌پڵ له بواری گه‌شه‌پێدانی مۆدێله زیرەکەكان، كۆتایی به هاوكاری له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمپانیایه هێنا.
«ڕۆمینگ پانگ»، كه وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری تیمی مۆدێله بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ئه‌پڵ كاری ده‌كرد، ئێستا په‌یوه‌ست بووه به تیمی تازه دامه‌زراوی «super intelligence» كۆمپانیای (Meta) — تیمێك كه سه‌ره‌كیترین جه‌ختی له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی نه‌وه‌ی داهاتووی مۆدێله‌كانی پێشكه‌وتووی زیرەکی ده‌ستكرد ده‌بێت.
به پشتبه‌ستن به ڕاپۆرتی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ئه‌م گواستنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ پاكێجێكی پێشنیاری دارایی چه‌ند ملیۆن دۆلار له ساڵێكدا بووه، كه نیشانه‌ی زیادبوونی ڕكابه‌ری له نێوان زه‌به‌لاحه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا بۆ سه‌رنجڕاكێشانی شارەزاكانى ئه‌م بواره ڕوونده‌كاته‌وه.
په‌یوه‌ندی كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ره‌كی له ئه‌پڵ بۆ پێكهاته‌ی تازەکاری (Meta)، نه‌ك ته‌نها كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئایندهی مۆدێله‌كانی زیرەکی ده‌ستكرد، به‌ڵكو ده‌توانێت هاوسه‌نگی هێزیش بگۆڕێت له بواری گه‌شه‌پێدانی (AI)دا.